شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەکات، سبەینێ چوارشەممە رادەی شێ زیا دەکات و ھەندێك كات كەشی ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەوری جیاجیادا ئەبێت وە لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ھەندێك كات دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاویەكاندا، پلەكانی گەرماش بە جێگیری ئەمێنێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ھەندێ ناوچەدا ١ پلە بەرزتردەبێتەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٣ بە ٢٩ ، ھەولێر ٤٣ بە ٢٨ پلە ، دھۆك ٤٢ بە ٢٨ پلە ، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە ، كەركوك ٤٤ بە ٣٠ پلە ) لە ناوچەكانی گەرمیان ٤٧ پلە بە ٢٩ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٧ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ بە ٢٦ پلە ئەبێت ، خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت ١٥ بۆ ٣٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی رۆژئاواوە.