سەرۆکی دەزگای لوتکە: رێژەی کۆچکردن بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادیکردووە


ئەمڕۆ ١٦ی ئابی ٢٠٢٢، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە بڵاوکراویەکدا ئاشکرای دەکات،  سەرەڕای هەبوونی مەترسیەکی زۆری ڕێگاکانی کۆچی نایاسای و بیستنی نوقوومبوونی دەیان یەخت رۆژانەدەبیسترێن، بەڵام هاوڵاتیان هەر سوورن لە سەر کۆچکردن

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە بڵاوکراویەکدا رایگەیاند " سەرەڕای هەبوونی مەترسیەکی زۆری ڕێگاکانی کۆچی نایاسای و بیستنی نوقوومبوونی دەیان یەخت رۆژانەدەبیسترێن، بەڵام هاوڵاتیان هەر سوورن لە سەر کۆچکردن و پەنابردنە بەر وڵاتیکی دیکە بۆ گوزەرانێکی باشتر
".


باسی لەوەشکردووە،  رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی کۆچکردنی هاوڵاتییان لە زیادبووندایە، بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنها لە سەرەتای چوار مانگی ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٨ هەزار پەنابەر لە دەریای ناوەڕاست پەڕیونەتەوە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بێ گوێدانە مەتسرییەکانی شەپۆلە بەهێزەکانی دەریا و تەواوی رێگا ترسناکەکان.


هەربەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، رێژەی کۆچکردنی هاوڵاتیانی عێراقی لە کۆتای مانگی تەمووزو سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە، بە رێژەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادیکردوە و بەردەوام لە زیاد بووندایە، بەتایبەتی دوای ئەو گرژ و ئاڵۆزیەی ئەم دواییانەی هاوڵاتییانی عێراقی دژ بە تۆپبارانکردنەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و گیانلەدەستدانی چەند هاوڵاتییەکی عەرەب و راگرتنی فیزای وڵاتی تورکیا و دووبارە ئاساییه بوونەوەی مامەڵە کردن بە فیزای ئەو وڵاتەوە، کە کۆچکردن بە رێژەی ٣٥٪ بۆ ٤٠٪ زیادی کردووە، کە ئەم رێژەیەش لەدوای ساڵی ٢٠٢٠ بەمشێوەیە زیادی نەکردووە ،هۆکارەکانی کۆچکردن و پەنا بردنە بەر وڵاتکی دیکە زۆرن و هەمیشە گەنجەکانمان لەو رێگەیە دەبنە قوربانی لە پێناو هەوڵدان بۆ ژیانێکی

PM:01:57:16/08/2022