وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دوو ھەزار و
٨٠٠ دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنووری نەینەوا دەرکردووە و دادەمەزرێندرێن.
ئەمڕۆ سیشەممە ١٦ ی ئاب، ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی
نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، " دوای ھەولێکی زۆر توانیومانە
ناوی دوو ھەزار و ٨٠٠ دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنوری مادەی ١٤٠ لە پارێزگای نەینەوا
بۆ حکومەتی عێراق بەرز بکەینەوە و پێش ماوەیەک فۆرمی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچویانە
پڕکراوەتەوە."
دەشڵێت "لیستی ناوی دەرچووان رەوانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق
کراوە و لە ئێستادا پرۆسەی پاکسازی تێدا دەستی پێکردوە، چونکە ھەموو ناوەکان پێداچوونەوەیان
بۆ دەکرێت لە ساڵی دەرچوون و پشتڕاستکردنەوەی بروانامەکانیان."
ئاماژەی بەوەش داوە، وەزیری تەندروستی لیستی ناوەکانی پەسەندکردوە و
تەنیا ماوەتە پرۆسەی وردبینی لە لیستی ناوەکان ئەوەیش کۆتایی بێت ئەگەر ھیچ ناوێک
کێشەی نەبێت ھەمویان دادەمەزرێن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق پەرلەمانتارانی
پارتیش رۆڵی سەرەکیان ھەیە لەو دامەزراندنە.