کەمێک پێش ئێستا مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچە و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزكردنەوەیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بە (چەتری سپی)یەوە، لە بەردەم زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە و داوای پێدانی مووچەکانیان و شایستە داراییەکانیان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی داوای گەڕاندنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكەن، كە ماوەی هەشت ساڵە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم ڕاگیراوە.