ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" پارێزگاری سلێمانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زه‌وی دابه‌شكردنی هه‌بێت، هه‌ر له‌خۆیه‌وه نوسراوێكی كردوه بۆ فه‌رمانده‌یی و وتویه‌تی، زه‌وی دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش، بۆیه به‌م نوسراوه هه‌زاران پارچه زه‌وی ته‌خشان و په‌خشان كرا".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" زه‌وی داگیركردن له سلێمانی جیاوازه له ناوچه‌كانی دیكه، له ناوچه‌كانی دیكه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گیرێت و شته‌كان به ناوی وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌كرێن، له كاتێكدا له سلێمانی شۆفڵ و گرێده‌ر هێنراوه و پارچه زه‌ویه‌كی گه‌وره كراوه‌ته ده‌یان پارچه زه‌وی ٢٠٠ مه‌تری و فرۆشراون، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م زه‌ویانه، مۆڵه‌ت و فه‌رمانی وه‌زاری و هیچ پێشینه‌یه‌كیان هه‌بێت".
وتیشی" له هه‌ولێر زه‌وی گرانبه‌ها، بۆ نمونه زه‌ویه‌ك له به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌خانه هه‌بو، ئه‌م زه‌وییه نادرێته كه‌س، ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵیش داوای بكات، كه ٦٨٢ دۆنمه و به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی دو ملیار دۆلاره، دێن مۆڵه‌تێكی وه‌به‌رهێنانی بۆ وه‌رده‌گرن، ئه‌یكه‌نه پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و ڤێلا، هه‌ر ڤێلایه‌ك به دو بۆ چوار ملیۆن دۆلار ده‌یفرۆشن، واته ئه‌مه به یاسایی كراوه، به‌ڵام یاساكه ته‌نها بۆ ئه‌و هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ی له سلێمانی كراوه فه‌وزایه".
ئەوەشی خستەڕوو، تا ساڵی ڕابردوو ٤٥ هه‌زار پارچه زه‌وی له سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه فرۆشراون، ئه‌مساڵیش نزیكه‌ی 20 هه‌زار پارچه زه‌ویتر فرشراون یان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، هه‌مو ئه‌مانه به‌ناوی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعشه‌وه كراون، له كاتێكدا ژماره‌ی شه‌هیدانی داعش ناگاته ٧٠٠ كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "نوسراوێكی پارێزگاری سلێمانی هه‌یه، كه زه‌وی دابه‌شكردن ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نیه، كه‌چی هه‌ر له‌خۆیه‌وه نوسراوێكی كردوه بۆ فه‌رمانده‌یی و وتویه‌تی، زه‌وی دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش، ئه‌م نوسراوه به‌كارهێنراوه و هه‌زاران پارچه زه‌وی پێ ته‌خشان و په‌خشان كراوه، نوسراوه‌كه‌شی لامه، نه ناوی تێدایه، نه شوێن، نه ڕوبه‌ری زه‌وی، بۆیه به‌م نوسراوه هه‌زاران پارچه زه‌وی ته‌خشان و په‌خشان كرا"
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كێشه‌كه ته‌نها مه‌تر مه‌تركردنی ٦٥ هه‌زار پارچه زه‌وی و دابه‌شكردنی نیه، به‌بێ تاپۆ و پێشینه‌ی یاسایی، یان مه‌سه‌له‌كه ته‌نها خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كۆمه‌ڵێك به‌رپرس نییه، یه‌ك دو ساڵی تر، كێشه‌ی گه‌وره‌تری به دوادا دێت، زه‌وی هه‌یه چوار جار فرۆشراوه، دو سبه‌ی ئه‌م دێت ده‌ڵێ هی منه و ئه‌و ده‌ڵێ هی منه، ئیشه‌كه‌یان زۆر به بێ به‌رنامه كردوه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح باسی له‌وه‌شكردوه، زه‌وی هه‌یه له هه‌ولێر ٤٠٠ دۆنمه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیفرۆشێت له‌وانه‌یه ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بكات، كه‌چی به یاسا و به‌ناوی وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌یده‌نه بازرگان، به‌ڵام نه‌ك هه‌مو بازرگانێك، به‌ڵكو به‌ناوی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبونه‌وه، به به‌های نزیكه‌ی ٢٠ ملیار دۆلار زه‌وی دراوه‌ته پرۆژه و چه‌ند كه‌سێكی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بوه، له‌كاتێكدا له هیچ شوێنێكی دونیا نیشته‌جێبون وه‌به‌رهێنان نییه، زه‌وی بێ به‌رامبه‌ر بده‌یته خه‌ڵك، بیكاته ڤیلا و شوقه و به پاره‌ی خه‌یاڵی بیفرۆشێت.