كەسێكی نزیكی سەدام حسێن دەستگیركرا


یەكێك لە كەسە نزیكەكانی سەدام حسێن، سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراقی دەسگیركرا كە مافی پەنابەری سیاسی یەكێك لە وڵاتە ئەوروپییەكانی پێ بووە.

میدیا عەرەبییەكان بڵاویانكردەوە، پۆلیسی ئەنتەرپول لە وڵاتی لوبنان، عەبدوڵا یاسر سەبعاوی، یەكێك لە كەسە نزیكەكانی سەدام حسێنی سەرۆكی پێشوی عێراقی دەستگیر كردووە.

سەعد سەبعاوی برازای سەدام حسێن، داوای دۆزینەوەی سۆراخی عەبدوڵا یاسری برازای لە رێكخراوە عەرەبیەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ كرد، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە لوبنان گیراوە.

میدیاكان ئاماژەیان بەوەشداوە، عەبدوڵا یاسر كەسی نزیكی سەدام حسێن سەرۆكی پێشووی عێراق، بە دڵنیایی لەلایەن ئاژانسی ئەمنی گشتییەوە دەستگیركراوە و چاوەڕێی دەرچوونی بڕیاری دادگای لوبنان بۆ ئازادكردنی یان رادەستكردنی بە كاربەدەستانی عێراق.



PM:05:23:19/08/2022