چوار مناڵی کورد بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە گیانیان لە دەستدا


 خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند" دەوڵەتی تورک سەنتەرێکی ڕاهێنانی ژنانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە چوار منداڵ شەهیدبوون و ١١ی دیکەش برینداربوون، ئەو سەنتەرەش لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت".

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، هاتووە " شەوی ڕابردوو پێنج شەممە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەنتەرێکی ڕاهێنانی ژنانی لە تلتەمر بۆردوومان کردووە، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتیی دەکرێت".

خۆبەڕێوەبەریی باسی لەوەشکردووە، کە ئەو سەنتەرە تەنها دوو کیلۆمتەر لە بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دووربووە و نایشارێتەوە:”هێرشەکە مەترسیی لەسەر منداڵان و ناوەندەکانی فێرکردن و ڕاهێنانی هاوڵاتییان دروست دەکات"”.

بۆردومان و تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان بۆتە کاریی رۆژانەی سووپای تورکیا.



PM:09:02:19/08/2022