سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ داوا دەكات چارەنووسی زیندانیانی بادینان یەكلایی بكرێتەوە


سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەدواداچوونیان كردووە بۆ دۆخی مانگرتوان كە تائێستا بەردەوامن لە مانگرتن و داوا دەكات، بەپەلە پرسی ئازادكردنی مەرجداری زیندانیان یەكلایی بكرێتەوە.

مونا یاقو، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەیانیەوە لە ناوەندی چاكسازی پیاوان بوون لە هەولێر، بۆ بەدواداچونی دۆخی مانگرتووان و پرسی ئازادكردنی مەرجدار.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "مانگرتن تا ئێستا بەردەوامە لای هەندێ لەوانەی كە  داوای ئازادی مەرجدار دەكەن، هەروەها بۆ بەدواداچونی كێشەكانی ئازادی مەرجدار و داوای بەپەلە یەكبیكردنەوەی دەكەین بە پێی ڕێكارە یاساییەكان".




PM:10:08:21/08/2022