بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا دەهەژێنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ئاب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە سنوورە ئاوییەکانی قەزای کاشی سەربە پارێزگای ئانتاڵیای تورکیای لە دەریای ناوەڕاست هەژاند.

سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی ئەنتاڵیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٤ پلە سنوورە ئاوییەکانی قەزای کاش سەربە پارێزگای ئانتاڵیای لە دەریای ناوەڕاست هەژاندووە.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٢٥.١٤ کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا روویداوە.

 



AM:10:16:24/08/2022