نوسەرێک لەسەر بابەتێک دوای رۆژێک دەستەبەسەرکردن
بە کەفالەتی ٢ ملیۆن دینار ئازاد کرا

لەسەر نووسینی بابەتێک لە بارەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانییەوە، د، هەژار مەعروف ماوەی رۆژێک دەستبەسەر و دواتریش بە کەفالەتی ٢ ملیۆن دینار ئازاد کرا.

د. هەژار مەعروف نوسەر و پزیشکی سەردەمی پێشمەرگایەتی بە ماڵپەڕی " سپی میدیا "ی راگەیاند" دوای مانەوەم لە بنکەی پۆلیسی سەرا بۆ شەو و رۆژێک ئەمڕۆ ٥ شەممە دادوەر بڕیاری ئازادکردنمی دەکرد".

د. هەژار لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " دادوەر بە کەفالەتی ٢ ملیۆن دینار ئازادیکردم، تا رۆژی دادگاییکردن ".

ئەو لایەنەی داواکەی تۆمارکردووە، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە کە لەسەر بەباتێکی نوسەرە بە ناونیشانی " هانایەک بۆ هەموتان: نەخۆشخانەی فێرکاریی سلێمانی!".

دەقی نووسینەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..


 



PM:03:35:25/08/2022