هەڕەشەى تۆمارکردنى سکاڵا لە کڕیارانى نەوتى هەرێم دەکرێت

کۆمپانیای سۆمۆ، ڕایگەیاند "رێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەگیرێتەبەر، بەمەبەستی رێگریكردن لە باركردنی ئەو بارە نایاساییانەی لە عێراقەوە دێن". 

ئاژانسى رۆیتەرز ڕۆژی ٢٣ی ئاب، بڵاویکردەوە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ مافی خۆیەتی هەموو رێوشوێنێکی یاسایی لە دژی هەر بریکارێک یان کڕیارێکی نەوتی خاوی قاچاخ بگرێتەبەر کە سەلمێنراوە بە تایبەتی نەوتی عێراقی لە تێرمیناڵی نەوتی جەیهانی تورکیا بارکردووە، بەبێ ئەوەی پشتگیرییەکی راشکاوانە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم هۆشدارییە دوایین هەنگاوە لە زنجیرە هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان

باسی ئەوەشکراوە، بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دەرچووە، بنەما یاساییەکانی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بە نادەستووری زانیوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار ئەو بڕیارەی رەتکردووەتەوە.



PM:04:01:25/08/2022