ئەمڕۆ لە شاری ئەستەمبوڵی تورکی تیروپشکی قۆناغی ٣٢ی خولی یانە پاڵەوانەکان راکێشراو باشترینەکانی ئەوروپاش دیاری کرا.
لە تیروپشکەکە ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوو...
گروپی یەکەم:ئەجاکس،لیڤەرپوڵ،ناپۆلی، رێنجەرز.
گروپی دووەم: پۆرتۆ،ئاتلەتیکۆمەدرید،لیڤەرکوزن، کلۆپ بروج.
گروپی سێیەم:بایرن میونخ، بەرشەلۆنە، ئینتەرمیلان،ڤیکتۆریا پڵزن.
گروپی چوارەم:فرانکفۆرت،تۆتنهام،لیشبوونە،مارسیلیا.
گروپی پێنجەم:میلان، چێڵسی،سالزبۆرگ، دینامۆزگرب.
گروپی شەشەم:ریاڵ مەدرید، لایپزیگ، شاختار، سەڵتیک.
گروپی حەوتەم:مانچستەرسیتی، سڤییا، دۆرتمۆند، کۆپنهاگن.
گروپی هەشتەم:پاریس سانجێرمان، یۆڤانتۆس، بەنفیکا، ماکابی .
کارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید بووە باشترین راهێنەری ئەوروپا.
لەسەر ئاستی یاریزانیش بنزیمە خەڵاتی باشترینی ئەوروپای بردەوەو رایگەیاند:"دەمەوێت سوپاسی پێرێز ، و ئەنچیلۆتی بکەم، بۆ بە دەستهێنانی ئەم خەڵاتە، ئەنچیلۆتی باشترین ڕاهێنەری جیهانە، چونکە ئەم ڕاهێنەرە هاوبەشییەکی بنیاتنەر لە نێوان یاریزانەکاندا دادەمەزرێنێت".