پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" مه‌فره‌زه‌كانمان ھاوڵاتییه‌كیان له ھه‌وڵێكی كوشتن ڕزگار كرد، تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه‌شیان ده‌ستگیركرد".
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته ھێزه‌كانی پۆلیس كه له ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ شه‌ڕ رویداوه، ده‌ستبه‌جێ ھێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆوه ده‌ستگیربكرێت، كه به چه‌قۆ ھه‌وڵی كوشتنی ھاوڕێیه‌كی دابوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ھێزه‌كانی پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌یان گه‌یانده نه‌خۆشخانه كه له روداوه‌كه‌دا برینداربوو، له مردن ڕزگاریان كرد.
باسی له‌وه‌شكردووە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م، ع، ك) له‌دایكبوی (٢٠٠٣) به ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (٣١/٤٠٥) ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.