شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی له‌باره‌ی كه‌شی پایز و زستانی ئەمساڵ ڕایدەگەیەنێت" له كۆتاییه‌كانی پایز بۆ سه‌ره‌تای زستان و ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو هه‌یه بۆ هه‌ولێر و كه‌ركوك و ده‌شتی كۆیه و ته‌قته‌ق و به‌شێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه هه‌یه".
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" له مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ری حاڵه‌تی هه‌وره بروسك و باران كراوه‌یه تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ی جیا جیا مانگی تشرینی یه‌كه‌م حاڵه‌تی باران و هه‌وره بروسكه هه‌یه به‌شێوه‌ی گشتی بۆ ناوچه‌كان ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، نیوه‌ی یه‌كه‌می وه‌رزی پایز ئه‌گه‌ری تێكچونی به‌شێكی شه‌پۆله‌كان له‌ئارادایه ئه‌ویش به‌هۆی دیارده‌ی لانیناو كه‌می شێ و وشكی ناوچه‌كه‌وه، نیوه‌ی دوه‌میش دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بون ده‌روات، هه‌روه‌ها له‌ناو وه‌رزی پایزدا شه‌پۆله‌كان مه‌ودایان ده‌بێت به‌زۆریش نیوه‌ی یه‌كه‌م یان كه‌مێك زیاتر ئه‌ویش به‌هۆی دیارده‌ی لانینا كه بریتیه له ساردبونه‌وه‌ی ڕوپۆشی ئاوی زه‌ریای هێمن به‌شی رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی كه‌ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردو باڵاده‌ست بو و به‌رپرسی سه‌ره‌كی بوه له‌ڕه‌خساندنی وشكه‌ساڵی ناوچه‌یی و جۆری له‌ناوچه‌كه، بۆیه پایزی (٢٠٢٢) دیارده‌ی لانینا سێیه‌م سوری خۆی ته‌واو ده‌كات به‌لاوازی به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌ناو وه‌رزی زستان كۆتایی دێت دیارده‌كه‌و دۆخه‌كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت" پێشبینیده‌كه‌ین بارانی په‌ڵه بكه‌وێته مه‌ودای نیوه‌ی دوه‌می وه‌رزی پایزه‌وه مانگی (تشرینی دووەم و كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كه‌مێك باشتر ده‌بێت له‌دو پایزی ڕابردو، له‌نیوه‌ی دوه‌می وه‌رزی پایزیش به‌دواوه دیارده‌ی IOD زه‌ریای هیندی نێگه‌تیڤ ده‌چێته حاڵه‌تی نیوتڕاڵ له‌مه‌ودای ساڵه‌كه‌دا به‌شێكیشی ده‌چێته پۆزه‌تیڤ كه‌ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه باش ده‌كات، هه‌روه‌ها دیارده‌ی NAO كه ئێستا پۆزه‌تیڤه له زه‌ریای ئه‌تڵه‌س له‌كۆتایی پایز و بۆ ناو وه‌رزی زستان ده‌بێته NAO - نێگه‌تیڤ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت، به‌ڵام به‌نسبه‌ت AO زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكور ده‌بێ نێگه‌تیڤ بێت بۆ ناوچه‌كه باش ده‌بێت، ئه‌ویش بۆ مه‌ودایه‌كی كه‌م نه‌بێت ناتوانرێت دیاریبكرێت چونكه زو زو ده‌گۆڕێت".
ئه‌وه‌شیخستەڕوو، له‌كۆتاییه‌كانی پایز بۆ سه‌ره‌تای زستان و مه‌ودای به‌هار به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو هه‌یه بۆ هه‌ولێرو كه‌ركوك و ده‌شتی كۆیه‌و ته‌قته‌ق و به‌شێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه كه مه‌ترسی لافاویان له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی بارانه‌كان به‌شێوه‌ی به‌خوڕ ده‌بن، هه‌روه‌ها له‌ناو وه‌رزی زستاندا پێشبینی چه‌ند حاڵه‌تێكی سه‌رمای توند‌و به‌فر بارین ده‌كه‌ین له‌ناوچه‌ی سنوری و شاخاویه‌كان به‌فری باش ده‌بارێت له‌گه‌ڵ به‌شێك ناوچه‌ی دیكه، هه‌ر سێ وه‌رزه‌كه له‌سێ وه‌رزه‌كانی دو ساڵی ڕابردوی وه‌رزه‌كانی دابارین باشتر ده‌بن و مه‌ترسی وشكه ساڵی له‌ئارادا نیه، به‌گشتیش بۆ ناوچه‌كان ئاستی دابارینی ساڵانه به‌شێوازی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه.