هەدەپە لەگەڵ پێنج پارتی دی بە هاوپەیمانێتییەک دەچنە هەڵبژاردنەوە


پارتی دیموکراتی گەلان – ھەدەپە، لەگەڵ ژمارەیەک پارت و ڕێکخراوی سیاسی تورکیا، هاوپەیمانیەتیەکیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ڕاگەیاند.

میدیاکانی هەدەپە رایگەیاند، شەش پارت و رێکخراوی سیاسی لە تورکیا، لەسەر دەستپێشخەری هەدەپە کۆبوونەوەو بڕیاریاندا، هاوپەیمانیەتیەک بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا دروست بکەن، کە ئەوانیش پێکهاتوون لە ھەدەپە، پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی، پارتی بزووتنەوەی ڕەنجدەران، فیدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی سۆسیالیست، پارتی کرێکارانی تورکیا و پارتی ڕەنجدەران".

ئەو کۆبوونەوەیە بە بەشداری ھاوسەرۆکانی ھەدەپە، پەروین بوڵدان و میتھات سانجار سەرۆک و نوێنەرانی ئەو پارت و ڕێکخراوانە لە قەزای کادکۆی ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و دوابەدوای کۆبوونەوەکەش، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ھاوپەیمانێتییەکیان بەناوی ھاوپەیمانی "کار و ئازادی” پێکھێناوە.

ئەو هاوپەیمانێتییە نوێیە ئاشکرایان کرد کە مانگی ئەیلولی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەری ڕێکدەخەن و نەخشەڕێگایەک بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی تورکیا دەخەنەڕوو.



PM:07:20:26/08/2022