ئاسایش گەنجێکی هونەرمەند بەناوی بڵند کە پارچەیەک میوزیكی کورت بۆ گیراوانی بادینان دەژەنێت، دەیڕفێنن بۆ هەولێر و دوای هەفتەیەک دەستبەری ئازادی دەکەن.
ئەیهان سەعید چالاکوانی مەدەنی و برای یەکێک لە گیراوەکان لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " لە رێککەوتی ١ی ئابی٢٠٢٢ ھونەرمەند بلند نەبی ئامێدی لە لایەن ئاساشی پارتیەوە دەرفێرنرێت و دوای ھەفتەیەک بە مەرجی بێدەنگبوون ئازادی دەکەن".
ئەو چاڵاکوانە دەشڵێت " بەڵام ناوبراو لەسەر ئەو زۆڵمەی بەرامبەری کراوە بێدەنگ نابێت، بۆیە دووبارە دەزگا ئەمنیەکانی پارتی لە رێککەوتی ٩ی ئاب دووبارە بە شێوازێکی ناشارستانی دەرفێنن و بەرەو ئاسایشی گشتی ھەولێر دەبەن".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەیهان دەشڵێت "بەپێ ئەو زانیاریانە بلندی مۆزیکژەن ئەشکەنجەدراوە و تا ئێستا رێگە بەکەس نەدراوە ببینن، تەنانەت رێگەنادەن پارێزەریشی ھەبێت کە ئەمە دژی یاسای بنەما دادگەرییەکانی سزایە".