رێباز حەملان سەبارەت بە دەستگیركردنی براكەی روونكردنەوە دەدات


رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی راژە رەتیدەكاتەوە براكەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركرابێت.
 
نووسینگەی رۆژنامەوانی رێباز حەملان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "لە چەند ماڵپەر و پەیجێكی سۆشیال میدیا، دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە برایەكی رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیركراوە".  

روونكردنەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، "لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئەم دەنگۆیانە سەر لەبەری دورن لە راستیەوە، ڕاستیەكە ئەوەیە كەسانێك، لەناویاندا پەرلەمانتارێكی موزایەدەچی كە عوقدەی ھەیە، ساڵانێكە بەردەوام بە هەموولایەكدا پەلاماری رێباز حەملان دەدەن، دوای ئەوەی هەموو هەوڵەكانیان شكستخواردوو بوون، هەرگیز نەیانتوانی بۆ یەكجاریش ئەو سەدان تۆمەتە پشتراست بكەنەوە كە دەیدەنە پاڵی".

هەروەها دەڵێت "ئێستا بەوەشەوە نەوەستاون، كەوتونەتە تۆمەت لەسەر كەسە نزیكەكانی كە براكانی نە كارمەندی حكومەتن و نە كادری حیزبین و نە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندییان بە هیچ كارێكی گشتیەوە هەیە و ئێستا خەریكی كار و ژیانی ئاسایی خۆیانن و لەلایەن هیچ دەزگایەكی ئەمنیەوە دەستگیر نەكراون و داواكراونین".  


دەقی رونکردنەوەکە..


رونكردنەوەیەک بۆ رای گشتی...

لە چەند ماڵپەڕ و پەیجێکی سۆشیال میدیا، دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە برایەکی بەڕێز رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکراوە.

لێرەوە بە هەمو لایەکی رادەگەیەنین کە جگە لەوەی ئەم دەنگۆیانە سەر لەبەری دورن لە راستیەوە.

راستیەکە ئەوەیە کەسانێک، لەناویاندا پەرلەمانتارێکی موزایەدەچی کە عوقدەی ھەیە، ساڵانێکە بەردەوام بە هەموو لایەکدا پەلاماری بەڕێز رێباز حەملان دەدەن، دوای ئەوەی هەموو هەوڵەکانیان شکستخواردوو بون، هەرگیز نەیانتوانی بۆ یەکجاریش ئەو سەدان تۆمەتە پشتڕاست بکەنەوە کە دەیدەنە پاڵ بەڕێزیان، ئێستا بەوەشەوە نەوەستاون، کەوتونەتە تۆمەت لەسەر کەسە نزیکەکانی بەڕێزیان کە براکانی نە کارمەندی حکومەتن و نە کادری حیزبین و نە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هیچ کارێکی گشتیەوە هەیە، ئێستا خەریکی کار و ژیانی ئاسایی خۆیانن و لەلایەن هیچ دەزگایەکی ئەمنیەوە دەستگیر نەکراون و داواکراونین.

سەرلەبەری ئەو ھەواڵە ناڕاست و چەواشەکارییە.

لەگەڵ رێزدا
نوسینگەی رۆژنامەوانی رێباز حەملان
٢٧- ٨- ٢٠٢٢




PM:07:19:27/08/2022