سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە


ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تیایدا لەبارەی سیستمی هاوسەرۆكی بڕیاری دەدات.   

سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (سپی) راگەیاند، سببەینێ ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوە و بەشێوەیەكی سەرەكی گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوخۆی یەكێتی دەكرێت و وتی "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەكرێت و بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هاوسەرۆكایەتی دەدرێت و بڕیار و پێشنیازەكانی دیداری یەكێتی جێگیر دەكرێن."   

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكە دۆخی هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەكات و هەڵوێستی یەكێتی لەوبارەوە دەخرێتەڕوو.

لە رۆژی 1ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ (دیداری یەكێتی) سازكرا و تیایدا بافڵ تاڵەبانی، لە هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە كرایە سەرۆكی یەكێتی.
   



PM:10:51:27/08/2022