هێرشێكی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە هێرشێكی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە. 

ڕاگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆ بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكی كۆماندۆوە دەست بەسەر ژمارەیەك بنكەی هەڵدانی مووشەكی كاتیۆشادا گیرا كە لە سنووری ناحیەی قادركەرەم بۆ هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئامادەكرابوون، لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر سێ بنكەی هەڵدانی مووشەكدا گیرا.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا چوار جار هێرشی موشەکی کراوەتە سەر کێڵگەى غازی کۆرمۆر لە سنورى قەزای چەمچەماڵ. 


PM:03:32:28/08/2022