سەبارەت بە بودجە و مووچە روونكردنەوە دەدرێت


راوێژكارێكی مستەفا كازمی رایدەگەیەنێت "بوون و نەبوونی بودجە كاریگەری لەسەر موچە دروست ناكات و دەكرێت یاسایەك دەربكرێت كە رێگە بە حكومەت بدات ئەو پارەیە بەكاربهێنێت كە بۆ بودجە زیادبووە".  

هەیسەم جبوری، راوێژكاری هونەری سەرۆك وەزیران بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە "ناتوانرێت زیادەی داهات كۆنترۆڵ بكرێت یان خەرج بكرێت جگە لە یاسا، بەڵام پرسی مووچە و پابەندبوون بە بودجەی كارپێكردن و بودجەی وەبەرهێنان هیچ پەیوەندییەكی بە بوونی بودجە یان نەبوونیەوە نییە، بەپێی مادەی 13 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "كاتێك بودجە پەسەند نەكرێت، خەرجكردنی 1/12ی بودجە بەردەوام دەبێت بە پشتبەستن بە داتاكانی ساڵی دارایی پێشوو، هەروەها لە بودجەی وەبەرهێنان بۆ پرۆژەكان و پارێزگاكان".   

جبوری وتویەتی "ئەگەر دۆخەكە ساڵی ٢٠٢٣ بەم شێوەیە بەردەوام بێت، حكومەتی ئێستا ناتوانێت پڕۆژە یاسا بنێرێت، هەروەها دەكرێت داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت یاسایەكی پێشنیاركراوی پەسەند بكات كە هەندێك دەسەڵات بۆ حكومەت زیاد بكات بۆ ئەوەی بەشێك لە داهاتی زیادبوو بەكاربهێنێت".  



PM:10:42:28/08/2022