بەڕێوەبەرایەتی
هاتووچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای شارۆچكەی كفری وەرگەڕا و شۆفێرەكەی
بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی
هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ٣٠ ی ئابی
٢٠٢٢، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا هایلۆكس كە بەئارستەی قەزای كفری ڕۆشتوە، لە گوندی
(وەلی هەییەر) كۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە.
هەر لە
ڕاهەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان باسی ئەوەشکراوە تەنها شۆفێرەكەی
تێدابووە بە هۆیەوە برینداربوو، زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكەش كەوت.
ئاماژەی بەوەشكردووە،
تیمی هاتووچۆی ناحیەی سەرقڵا گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردوە