هەوڵدەدرێت دەرماڵەی دوومانگی خوێندکاران خەرج بکرێت

 

سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی هەوڵدەدات دەرماڵەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵی خوێندكاران كە ساڵی خوێندنی پێشوو خەرجنەكرا خەرج بکات.

د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند، "سەرۆكایەتی زانكۆ هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ خەجكردنەوەی دەرماڵەی خەرجنەكراوەكانی ساڵی خوێندنی پێشووی خوێندكاران كە بەهۆی گرفتی داراییەوە دەرماڵەكان خەرجنەكراون".



PM:01:48:01/09/2022