جێگری سەرۆكی ئەرجەنتین بەموعجیزە لە كوشتن رزگار دەبێت


كریستینا فرناندیز دی كێشنەر، جێگری سەرۆكی پێشوی ئەرجەنتین هەوڵدرا لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەكی دەمانچە بكوژرێت، بەڵام بە موعجیزە رزگاری بوو.

لە دیمەنێكدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، كاتێك كریستینا فرناندیز لە ئوتومبیلەكەی دادەبەزێت و پاسەوانەكانی لەگەڵیدان و دەچێتە نێو خەڵكەوە، لەناكاو كەسێك دەمانچە دەخاتە سەر دەموچاوی و هەوڵ دەدات تەقەی لێبكات و بیكوزێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو كاتەدا فیشە كلە دەمانچەكە نایەتە دەرەوە، هەوڵەكە سەركەوتوو نەبوو.

لەدوای روداوەكە، هێزەكانی پۆلیس تۆمەتبارەكەیان دەستگیركرد، بەپێی  ئەو زانیاریانەی رۆژنامەی گاردیانی بڵاویكردوەتەوە، تۆمەتبارەكە بەرەگەز بەرازیلییە و تەمەنی 35 ساڵە و دەمانچەكەی لە جۆری 9 ملم بووە.



AM:10:35:02/09/2022