شەڕ لە نێوان چەند کۆچبەرێکی کورد و سودانی ڕوویدا و نۆ کۆچبەر بریندار بوون

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان چەند كۆچبەرێكی كورد و سودانی لە كامپێكی باكووری فەڕەنسا ٩ كۆچبەر بریندار بوون.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە ١/٩ لە كەمپێكی كۆچبەران لە شارۆچكەی (لۆن پلاگ) لە نزیك دەنكیركی لە باكوری وڵاتی فەرەنسا بەهۆی شەڕ و پێكدادان لە نێوان كۆچبەرەكاندا ٩ كەس بریندار دەبن، كە برینی هەندێك لە كۆچبەرەكان سەختە.

دەشڵێت  "بە پێی وتەی شایتحاڵەكان چەند كۆچبەرێكی كورد هێرشیان كردۆتە سەر چەند كۆچبەرێكی سودانی و تەقەیان بە ئاڕاستەی كەمپەكە كردوە بەو هۆیەوە برینداری لێكەوتۆتەوە، تا ئێستاس هۆكاری سەرەكی ڕووداوەكە دیار نیە".

باسی لەوەشکرد، كەمپی شارۆچكەی (لۆن پلاگ) كەنزیك (٤٠٠) بۆ (٥٠٠) كۆچبەر لەو كەمپەدا نیشتەجێن، كە هاووڵاتی ئەفغانی و ئێرانی و سودانی وئەڵبان و عێراقی تێدایە، كە زیاتر لە ٪٧٠ كۆچبەری كورد و عێراقیه لەو كەمپە نیشتەجێن، كە ئێستا بە هۆی لێكۆڵینەوەكان لە ڕووداوەكە ئەو كەمپە چۆڵ كراوە، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ كەمپێكی دیكە .

ناوبراو جەختیشیکردەوە، ڕووداوەكانی ئەم دوایانەی كەمپەكان ترسێنەرن و ڕوو لە زیاد بوون دەكات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خراپی باری گوزەرانی كۆچبەرەكان و نەبوونی پێداویستیە سەرەتایەكان، كە چەند هەفتەی پێشوو چەند گەنجێك لە نزیك كەناڵی بۆربۆرگ لە كاتی مەلە كردندا خنكاون بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ گەرماو كردن .



PM:02:06:03/09/2022