کچێک لە رۆژی ئاهەنگی خوشەکەکەیدا خۆی سوتاند


لە رۆژهەڵاتی کوردستان کچێک دوای ئەوەی خووشکەکەی ئاهەنگی هاوسەرگیری دەکات، هەر لە هەمان رۆژدا خۆی دەسووتێنێت.

لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاودا بڵاوکراوەتەوە، کچێکی گەنجی خەڵکی گوندی هالولانی سەر بە شاری ئورمیە بە ناوی "لەمیا سەعید" ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەمیای ٢٧ ساڵان، دوای ڕێوڕەسمی ئاهەنگی هاوسەرگیریی خوشکەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. 

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی لەمیا دیارنییەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.



AM:01:03:04/09/2022