ئەمڕۆ
دووشەممە، وەزارەتی دارایی لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی هاووڵاتیان گشتاندنێکیکرد و لەوبارەیەوە چەند بڕیارێکی بڵاوکردەوە.
دەقی بڕیارەکە
بەم شێوەیە هاتووە:
١-پێویستە ڕێکارە یاساییەکانى
وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.
٢-ئەو موڵکانەى کە ڕەهن
کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت.
٣-هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى
پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر
بە یاسا بەرپرسیار دەبن.
٤-هەر موڵکێک پلەى بنبڕى
وەرگرتبێت بە پێى ی (قانون تحصیل الدیون الحکومیە (٥٦) لسنە ١٩٧٧) و دەستکارى کرابێت
و کرین و فرۆشتنى پێ کرابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیار نیە.
٥-هەر موڵکێک مامەڵەى پێوە
کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان بگرینە
بەر.
٦-ئەو مولکانەى فرۆشتنى
ئاشکراى بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندى بانک یەکلایی بۆتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەى
بەناو کردنى بۆ بکرێت.