کچێکی تەمەن (١٧) ساڵان لە باڵەخانەیەکی هەولێر دەکەوێتەخوارەوە و گیان لەدەستدەدات

کچێکی تەمەن (١٧) ساڵان لە باڵەخانەیەکی گوندی لوبنانی شاری هەولێر دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ڕووداوەکە خۆکوژی بووە یان نا. 

بەپێى زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر (١١:٠٠)ی شەوى ڕابردوو کچێکی تەمەن (١٧) ساڵان بە ناوی (مەروە قەیس)، کە یەکێک بوو لە کچە گەنجە دیارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە باڵاخانەیەکی گوندی لوبنانی هەولێر لە نهۆمی (١١)ەوە، بە هۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانى سنورى پارێزگای هەولێر، هیچ جۆرە زانیارییەکى فەرمییان بڵاونەکردۆتەوە. 

مەروە قەیس دانیشتوی بەغدادە و ماوەیەكە لەگەڵ خوشكێكی هاتونەتە هەولێر، ناوبراو یەكێك بوو لە كەسە چالاكەكانی تیك تۆك و رۆژانە ڤیدیۆی خۆی لەو بلاتفۆڕمە بڵاوكردوەتەوە، کە بەشێک لە ڤیدیۆکانی زیاتر لە چوار ملیۆن بینەری هەبوو.


PM:01:35:05/09/2022