مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە

کەمێک پێش ئێستا مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و دوای دامەزراندنی هەمیشەی دەکەن. 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نوێنەری مامۆستایانی وەنەبێژ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ژمارەیان (٣٠) هەزار مامۆستایە و حکومەت دەتوانێت بێ جیاوازی دایان بمەزرینێت، حکومەت ویستی نیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەدە ئەگەر نا مامۆستایانی وانەبێژ ریگا نادەن کەرتی پەروەردە بڕوخێت". 

باسی لەوەشکرد، نەک دانەمەزراون بەڵکو بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی وانەبێژان دوورخراونەتەوە و لە جیاتی فۆڕمی دامەزراندن فۆڕمی وانەبێژی دابەشکراوە.

جەختیشیکردەوە، سورن لەسەر داواکەیان کە دامەزراندنە و هەموو جۆرە داواکارییەکی لاوەکی رەت دەکەینەوە، چونکە لە ٣٠ هەزار مامۆستا و ناکرێت تەنها ١٥ هەزاریان دابمەزرێن.


AM:10:45:06/09/2022