بڕیاری نوێ لەبارەی خەرجكردنی شەش مووچەی کارمەندانی ناوخۆ دەردەچێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەو كارمەندانەی كۆتایی بە راژەكانیان هاتووە، یان دەست لە كاردەكێشنەوە، پارەی مۆڵەتی كۆكراوەیان راگیراوە و خەرج ناكرێت". 

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان، کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس کراوە، تیادا هاتووە" ئەو كارمەندانەی دەست لە كاردەكێشنەوە یان كۆتایی بە راژەكانیان هاتووە، پارەی مۆڵەتی كۆكراوەیان بۆ خەرج ناكرێت، چونكە ئێستا ڕاگیراوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی دارایی نووسراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە، بۆیە تاوەكو رەزامەندی نەدرێت، ئەو پارەیە خەرج ناكرێت. 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" تاوەكو مانگی شەشی ئەمساڵ، ئەوانەی دەستیان لە كاردەكێشایەوە، شەش مانگ مووچەیان پێدەدرا خانەنشین نەدەكران، بەڵام ئێستا ئەو خەرجییە راگیراوە و هیچ پارەیەك بەو كەسانە نادرێت".


PM:12:56:06/09/2022