ئەکتەرێکی فیلمی ڕەشمار لە کاتی دوا دیمەنەکانی وێنەگرتندا کەوتەخوارەوە

هاوڕێ قادر ڕەشید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەکتەرێکی فیلمی ڕەشمار لە کاتی وێنەگرتن لە نهۆمی سێیەمی کارگەی جگەرەکەی سلێمانی کەوتەخوارەووە، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

 

ئەمڕۆ ٦ی ئەیلول، ئەکتەری فیلمی ڕەشمار بە ناوی (محەمەد حەمزە) لە کاتی وێنەگرتنی کۆتا دیمەنی فیلمەکە لە نهۆمی سێیەمی بینای کارگەی جگەرەکە کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە زیان بە مێشکی گەیشتووە و دەستی شکاوە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، فیلمی ڕەشمار لە دەرهێنانی هاوڕێ قادر ڕەشیدە، سیناریۆی ئاکۆ ڕەشە، بڕیار بووە ئەمڕۆ کۆتا دیمەنی فیلمەکە وێنەبگیرێت.

 



PM:03:49:06/09/2022