خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ دەستی پێکردەوە

خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەستیپێكردەوە لە کاتێکدا نزیكبوونەتەوە لە دەستپێكردنەوەی دەوام و ساڵی نوێیی خوێندن.

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە بەردەم دەروازەی ٢ی زانكۆ (دەروازەی قلیاسان) دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە" .


ڕاشی گەیاند "خوێندكاران لە بەیانییەوە لە زانكۆ بوون بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی، بەڵام چەند خوێندكارێك بەشە ناوخۆیی پێ‌ دراوە و ئەوانی تر پێیان نەدراوە و ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی خوێندكارانی لێكەوتۆتەوە"
.


خوێندكاران شەقامی سەرەكی قلیاسانیان گرتووە و ناڕەزایی دژی پێنەدانی بەشە ناوخۆیی دەردەبڕن.



PM:04:58:06/09/2022