دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی پەسەند نەکرد

ئەو پرسەی چارەنووسی سیاسی و ناکۆکییەکانی عێراقی پێوە بەندە کە کێشەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقە، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رەتکردەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمرۆ  هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەی سەوز و دامەزراوەکان و لە دەوری دادگای فیدراڵیش کۆکراوەتەوە لەبەر مەترسی هەر حاڵەتێکی ناکاو بەرامبەر دەرچوونی بڕیارەکەی دادگا. 

دەقی دادگای فیدراڵی کە داواکەی لاینەگرانی سەدر بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رەتکردەوە:

١- ئه ندامانی ئه نجومه نی نوێنه ران، دوای هه ڵبژاردنیان، نوێنه رایه تی خۆیان و نه بلۆكه سیاسیه كانیان ناكه ن، به ڵكو نوێنه رایه تی خه ڵك ده كه ن، بۆیه پێویست بوو كار بكه ن بۆ ئه وه ی بۆی هه ڵبژێردراون، ئه مه ش به رژه وه ندی خه ڵكه نه ك بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ بەربەست خستنە سەر بەرژەوەندییەکانیان و هەڕەشە لە سەلامەتییان و سەلامەتی خەڵک بە تەواوی.

2- سەقامگیری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پێویستی بەوەیە هەمووان پابەندبن بە بڕگەكانی دەستوور و تێیپەڕنەبن، هەروەها نابێت هیچ دەسەڵاتێك بەردەوام بێت لە تێپەڕاندنی ماوە دەستوورییەكان تا كاتێكی نادیار، چونكە ئەمە پێشێلكردنی دەستوور و رووخاندنی تەواوی پرۆسەی سیاسی و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان.

3- ئه‌و سزایه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌پێنرێت له‌ ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانیدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ كاتێكدا پاساو بۆی هه‌بێت.

4- دەستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 میكانیزمی دەستووری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پێی بڕگەكانی ماددەی (64/یەکەم)ی داڕشتووە.

5- دەسەڵاتی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی بە ماددەی (93)ی دەستوور و ماددەی (4)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی سنووردارە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە.

6- دەستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 كەمتەرخەمی نەكردووە لە ڕێكخستنی بڕگەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەربۆیە هیچ بوارێك نییە بۆ جێبەجێكردنی تیۆری نەهێشتنی دەستوور.


PM:03:03:07/09/2022