بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند سێ ژنیان دەستگیرکردووە کە کچێکیان
ڕفاندووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، "
بەشی پۆلیسی ناوشار بنکەی رۆژئاوا، سێ تۆمەتباری ژنیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی
رفاندنی کچێک و دەستبەسەردا گرتنی ماڵێک لە گەڕەکی کەرتی ٥٥ی ماردین و دواتر کاری
بەدڕەوشتیان پێ ئەنجامداوە و داویانە بە ئافرەتێکی دیکە بەناوی (ت)، ناوبراویش
هەمانکاری پێکردووە".
پۆلیس لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەشڵێت " دوای
دەستگیرکردنیان هەرسێ تۆمەتبار (ژ.ا.س)، (ژ.خ.م) و (هـ.خ.م) دانیان بە
تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بەپێی ماددەی ٣ بۆ
رێکخراوە و رەوانەی دادگا کراون".