پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، (١٣)
بەنزینخانەی دیکە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى
سزادران و ناوە کانیان ئاشکرا کرا.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شیوەیەی خوارەوە
هاتووە.
(13)بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى
كوالیتییەکەى سزادران
لەم هەفتەیەدا لەکۆى پشکنینى (55) وێستگە، لەلایەن
لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و
کانزاکانى هەولێر، (13) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى
كوالیتی بهنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێکارى یاسایی
لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە
2022.9.8، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (255) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا
(4) بەنزینخانەى تر بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی
بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى شاهان
دووەم/ وێستگەى کوردستان
سێیەم/ وێستگەى گارە
چوارەم/ وێستگەى هەمان
لەئێستادا بەرھەمی بەنزینی جۆری 800 دینارى نۆرماڵ
بە کوالێتییەکی باش لەبەنزینخانەکاندا دەست دەکەوێت و لیژنەکانی بەدواداچوون و
چاودێرییکردنى بەنزینخانەکانیش ھەوڵەکانیان چڕترکردۆتەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و
پاراستنی خەسڵەت و کوالێتیی بەنزین، دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى
شارەکەمان دەکەینەوە، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە
بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى
خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین
هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى
قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر