لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند کە هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتیان بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکان،بەبێ گەڕاندنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم لە ڕاگەتیاندراوێکدا ڕایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی (سلێمانی، هەولێر و دهۆک)ی کردوە، تیایدا هاتوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و کارئاسانی بۆیان دەسەڵات دراوە بەو بەڕێوەبەرایەتییانە کە هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتیان بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکان".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشهاتووە "چیدی هاوڵاتی پێویست ناکات سەردانی هاتوچۆی گشتی هەرێم لە پارێزگای هەولێر بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بەڵک و هەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکەی خۆی دەتوانێت ئەو مۆڵەتە بەدەست بهێنێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی ڕۆتینە لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

 

 

 



AM:09:33:09/09/2022