لەبارەی دابەشکردنی دەرماڵەی ئەمساڵی خوێندکاران ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەرێوبەری گشتی کارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا ی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ئامادەکاریان بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی ئەمساڵی خوێندکاران کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، توانا نەجەف بەرێوبەری گشتی کارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند "ئامادەکاریان کردووە بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی ئەمساڵی خوێندن".

باسی لەوەشکرد، نوسراویان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ خەرجکردنی پارەی دەرماڵەی خوێندن.

دەشڵێت "هەرکات وەڵامیان درایەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەن".

هاوکات، توانا نەجەف بەرێوبەری گشتی کارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا ی حکومەتی هەرێم ئاشکراشی کرد، دەرماڵەی خوێندکاران لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ هەزار دینار دەبێت.

 



PM:04:23:10/09/2022