بومەلەرزەیەك لە هەڵەبجە و شارەزور روویدا


لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای شارەزوور بومەلەرزەیەكی بەهێز روویداوە و هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەڵەبجە رایگەیاند، لە نێوان سەیدسادق و ناحیەی سیروان بوومەلەرزەیەك بە ٣.٢ پلەی رێختەر روویداوە و چەقی بوومەلەرزەكەش گوندی بێسەڵمێن بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، قوڵایی بوومەلەرزەكە ١٠ كیلۆمەتر بووە بە دووری هەشت كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سیروان.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بوومەلەرزەكە ١٥ كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەڵەبجەوە دوور بووە.





PM:09:54:10/09/2022