وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی حكوومه‌تى هه‌رێم ،
ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى سیستەمی نوێی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی بڵاوكرده‌وه کە
دەکرێتە ئەلیکترۆنی.
ئەمڕۆ یەک شەممە، لە ڕاگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تى
دارایی ڕایگەیاند، "سبه‌ى دووشه‌ممه، له هۆتێل (ڕۆتانا)ى هه‌ولێر، ڕێوڕەسمی
ڕاگەیاندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی (PPMIS)،
کە بە هاوبەشی لە لایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان، دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان
بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کراوە، لە پێناو بەرەوپێشبردنی کارگێڕیی خانەنشینیی حکوومی بەڕێوە
دەچێت."
سیستمە نوێیەکەی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی،
دواى ئه‌و سیسته‌مه به فایل و كاغه‌ز كار ناكرێت، هه‌موویان ده‌كرێنه ئه‌لیكترۆنى
له هه‌ر ١٤ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینى.