ریاڵ مەدرید لێی قەوماو راهێنەرەکەی روونکردنەوە دەدات

لە 

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لێدوانی لەسەر بردنەوەی تیپەکەی بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا دا کە پێنجەمین یارییە لە پێنج یاریی لالیگادا لەگەڵ مێرینگو لەم وەرزەدا.

 راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یارییەکە قورس بوو، گەرما زۆر بوو، جگە لەوەی لە سەرەتاوە گۆڵێکمان لێکرا، لەو ماوەیەدا هیچ شتێک چاوەڕوان نەدەکرا، بەڵام بە باشی وەڵاممان دایەوە، بەتایبەتی لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، لەوێ بە ئارامی گەڕاینەوە”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڤالڤێردی؟  یاریزانێکی گەورەیە، یاریزانێکی نایابی ناوەڕاستە و دەتوانێت لە شوێنی باڵەکانیش یاری بکات، ئەمساڵ لە گۆڵەکە نزیکتر یاری دەکات و گۆڵی زیاتر دەکات و پێموایە هێشتا گۆڵی زیاتر دەکات.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاسێنسیۆ توڕەیە؟ منیش لەگەڵ ئەوەدام و تێدەگەم، لە یارییەکانی داهاتوودا گرنگی بەم بابەتە دەدەم".

 وە لە درێژەی قسەکانیدا دەربارەی ڤینیسیۆس وتی: "ئەو یاریزانێکی تایبەتە، دەبێت وەک یاریزانێک تێبگەین بە شێوازی خۆدزینەوەکەی، بۆیە منیش تێدەگەم کە ئاساییە هەندێک ڕکابەر ئەمە قبوڵ ناکەن و لەوانەیە توڕە بن لەم کارەدا، بەڵام فێردەبێت". وردە وردە، بەردەوام ئەزموون بەدەست دەهێنێت."


PM:07:41:11/09/2022