سەڵاحەدین بەهادین: پەكخستنی پەرلەمانی عێراق دۆخەكەی بەرەو دووڕیان بردووە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق و ناوچەكە بە بارودۆخی نەخوازرا و هەستیار تێپەڕ دەبن و رێكنەكەوتنی لایەنەكان و پەكخستنی پەرلەمانیش لە عێراق، هێندەی تر دۆخەكەی بەرەو دوورێیان بردووە.

ئەم قسانەی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی لە میانەی كۆبوونەوەی بووە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شورای گشتی حزبەكەی لە شاری هەولێر، ناوبراو رایگەیاندووە "عێراق و ناوچەكە بە بارودۆخی نەخوازرا و هەستیار تێپەردەبێت، رێكنەكەوتنی لایەنەكان و پەكخستنی پەرلەمان لە عێراق هێندەی تر دۆخەكەی بەرەو دورێیان بردوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "یەكگرتوو خەمی گەورەی شوناس و پەروەردەی گەلەكەمانی هەڵگرتوە و دژە بە كلتورە نەخوازراو و نامۆ و نەویستراوەكان، ئێستا لە هەموو كات زیاتر گەلی كوردی موسڵمان پێویستی بە هۆشیاری و پەروەردەی رەسەنی نەوەكان هەیە".



PM:07:41:13/09/2022