چاڤی هاتە دەنگ،چی دەڵێت لەسەر شکستەکە

بایرن میونشن بە دوو گۆڵی خاوێن لە بەرشەلۆنەی میوانی خۆی بردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی لوتکەی تۆڵەسەندنەوە لە گەری دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا.

 گێمی یەکەم بە شێوەیەکی نەرێنی بەڵام چێژبەخش بوو، ئەستێرەی زەبەلاحی پۆڵەندی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بە هەلە لەدەستچووەکان ئەو گێمەی تەواو کرد.

 سەبارەت بە گێمی دووەم، ڕەنگی سووری باڤاری بوو، کە لوکاس هێرناندێز لە خولەکی ٥٠دا تۆری گۆڵکردنی کردەوە دوای ئەسیستێکی تەواو لەلایەن جۆشوا کیمیچەوە.

 لیرۆی سانێ یاریزانی باڵی ئەڵمانی لە ماوەی 4 خولەکدا پێشکەوتنی دوو هێندە کرد بۆ باڤاریەکان.

 بایرن بۆ خاڵی شەشەمی لوتکەی کۆمەڵەکە بەرزدەبێتەوە، بارساش سێ خاڵی هەیە لەگەڵ،ئینتەر.

دوای یاریەکە چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند"نائومێد بووم، ئەنجامێکی بە ئازارە، پێموایە لە زۆرترین ساتەکانی یارییەکەدا لەوان باشتر یاریمان کرد، 3 خاڵمان دۆڕاند، ململانێی تاکەکەسیمان بردەوە و هەلی زۆرمان دروستکرد و سەرسوڕهێنەرانەیە کە گۆڵمان نەکرد، ئەمەیە تۆپی پێ، دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکە، بەڵام ئەنجامەکەی بە ئازارە،دەبێت شتە ئەرێنییەکان لە یاری ئەمڕۆدا بهێڵینەوە.  ئەنجامەکەی نێگەتیڤە بەڵام دەبێت لە هەڵەکانمان فێربین، ئەو ئاستەمان،نیشاندا  نەک تەنها بۆ یەکسانکردن، بەڵکو بۆ بردنەوە، دەبێت لە هەڵەکانمان فێربین و بەردەوام بین لە کارکردن".

لە کۆتایدا وتی"کاتێک لە چامپیۆنزلیگ دەدۆڕێی باجەکەی دەدەیت ئێمە لە بایرن باشتر بووین بەڵام ئەوان نەدۆڕان، ئەوە جیاوازییەکەیە".



AM:12:34:14/09/2022