هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەش دەکرێت

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلیمانی رایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی پێنج بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت". 

د.پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئاگادار دەکەین، کە هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵێنمان پێدراوە کە پاش ماوەیەکی دیکە دەرماڵەی مانگی (شەش) بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زانکۆی سلێمانی داواکاری پێشکەش کردوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە ڕێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر بۆ رەزامەندی خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣).

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دژی بڕینی دەرماڵەی خوێندکاران بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، کە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوو. 


PM:02:14:14/09/2022