سەبارەت بە گۆڕینی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق روونكردنەوە دەدرێت


پەرلەمانتارێكی عێراق لە دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، فشار لەسەر چوارچێوەی هەماهەنگی دروستكراوە بۆ ئەوەی لە بری محەمەد شیاع سودانی، كاندیدێكی دیكە بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوو دیاری بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نیە بۆ گۆڕینی كاندیدەكەیان.

عارف حەمامی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندوە، فشارێك لەسەر چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە بۆ ئەوەی ناچاری بكات یەكێك لە (عەدنان زەرفی، حەیدەر عەبادی، مستەفا كازمی) قبوڵ بكات وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق.

ناوبراو وتیشی، "ئەو ناوانەی باس دەكرێن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا و خراونەتەڕو، سەرجەمیان و بێ بنەمان و چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بەكاندیدی خۆی كە محەمەد شیاع سودانیە". 

هەروەها وتویەتی "كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی ئێستا هەنگاوی گەورەی ناوە لە ئامادەكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی و ناوی ئەندامانی كابینەكەی، بەهیچ شێوەیەكیش چوارچێوەی هەماهەنگی سازشی لەسەر ناكات و نایگۆڕێت". 



PM:10:28:14/09/2022