مالیکی: لەحکومەت وازناهێنم(نوێکراوەتەوە)

نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ماوه‌ ته‌واوبووى عێراق، رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ مافی‌ خۆكاندید نابێت‌و دادگا ئه‌وه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.


مالیكی‌ له‌وتاری‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا رایگه‌یاند دادگای‌ فیدڕاڵی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلاده‌كاته‌وه‌‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان به‌رێكه‌وتنی‌ لایه‌نه‌كان بۆ دیاریكردنی‌ كاندیدی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران نانێت.


وتیشی‌ "لایه‌نه‌كان ده‌ستوریان پێشێلكردوه‌ ‌و ده‌ستبه‌رداری‌ ئه‌و مافه‌ی‌ خۆمان نابین".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌به‌ر مافی‌ ده‌نگده‌رانم سورم له‌سه‌ر خۆكاندید كردن.



PM:12:44:13/08/2014