هەوالێكی گرنگ سەبارەت بە كۆرۆنا


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، جیهان لە كۆتاییهاتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیك بووەتەوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە "لەو كتەی ساڵی 2019 و پەیدابوونی پەتاكەوە، جیهان هیچ كاتێك هێندەی ئەمڕۆ لە كۆتاییهاتنی پەتاكە نزیك نەبووەتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "هەفتەی رابردوو ڕێژەی كۆچی دوایی بەهۆی پەتاكەوە لە جیهاندا تا ئەوپەڕی كەم بووەوە لەوەتەی ئاداری 2020ەوە، ئێستا جیهان لە باشترین شوێندا لە بەرانبەر پەتای كۆرۆنا، پێدەچێت لە كۆتایی یەكجارەكی پەتاكە نزیك بین".

هەروەها وتویەتی "ئێستا هەمووان دەتوانن هێڵی كۆتایی پەتاكە ببینن، بەڵام پێویستە بەردەوام بن لە ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن تا بە تەواوی كۆتایی دێت".



PM:11:13:14/09/2022