چامپیۆنزلیگ:ڕیاڵ مەدرید لە لایپزیگی بردەوە، یۆڤانتۆس کەوت و ناپۆلی و پاریس براوە بوون

 و پاریس براوەبوون

 لە چوارچێوەی یاریەکانیی قۆناغی دووەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریاڵ مەدرید کە پاڵەوانە لە لایپزیگی ئەڵمانی بردەوە لەو یارییەدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.


 لەم یارییەدا ریاڵ لە دۆخێکی ئاسایی خۆیدا نەبوو، سەرەڕای ئەوەی توانیبووی گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام هەوڵە مەترسیدارەکان بۆ یانە ئەڵمانیایەکە هەبوو، بەڵام ئەزموونی پاڵەوانەکە سەرکەوتنەکەی بە کوڕەکانی ئەنچیلۆتی راهێنەر بەخشی، بە گۆڵەکانی ڤالڤێردی ئۆرۆگوایی لە 80 و  ئاسێنسیۆ لەخولەککی 91 ـدا، بەجۆرێک کە تیپی شاهانە بە 6 خاڵ بازیان دا بۆ لوتکەی کۆمەڵەکە.



 لە یارییەکانی کۆمەڵەی H  پاریس سانجێرمان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ماکابی هایفای بردەوە، گۆڵەکانیش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و کیلیان مباپی فەرەنسی و نێیماری بەڕازیلی تۆماریان کرد، یۆڤانتۆسیش لە یاریگای خۆی و لەنێو هاندەرانیدا بە ئەنجامی 1-2 دۆڕا.

 لای خۆیەوە ناپۆلی ئیتاڵی بە دووەم سەرکەوتنی پاڵەوانێتییەکە گەڕایەوە و بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی رێنجەرزی سکۆتلەندای بردەوە، گۆڵەکانیش پۆلیتانۆ بە لێدانی سزا تۆمارکران، راسپادۆری لە 85 و ندۆمبێلی لە 91 گۆڵ تۆمارکران.


AM:12:06:15/09/2022