"كازمی سێ ترلیۆن دیناری بە نایاسایی بەخشیوە بە هەرێمی كوردستان"


فازل موات، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری پارەی عێراق تاڵان دەكات و بە فیڕۆی دەدات لە پێناو پارێزگاریكردن لە كورسی دەسەڵات".

فازل موات، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "ئەو لایەنە سیاسییانەی پشتیوانی لە مانەوەی مستەفا كازمی دەكەن، لە پێشێلكاریە دەستوورییەكانی سوودمەند بوون كە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا پەیڕەوی دەكات".

موات وتویەتی "كازمی بڕی سێ ترلیۆن دیناری بە نایاسایی بەخشیوە بە هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیران مافی نییە ئەو پارەرە خەرج بكات لە كاتێكدا ئەوان پابەند نین بە بەخشینی ئەو پارەیەی كە لە داهاتی هەناردەكردنی نەوت و گاز و دەروازە سنوورییەكان قەرزارن".

هەروەها دەڵێت "دەبوو سەرۆك وەزیران یاسا و دەستوور پەیڕەو بكردایە لە خەرجكردنی پارە بۆ هەموو لایەنەكان و بە ئەنقەست بەم شێوەیە بەفیڕۆی نەدات".



PM:12:49:15/09/2022