نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ ی ئەیلول بەڕێژەیەکی بەرچاوی دابەزی، بەجۆرێک یەک
ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٦٨٧ دۆلارە و نزمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی راگەیاندنی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، نزیکەی ١٠ هەزار بۆ هەر مسقاڵێک دابەزیووە و بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٥٩ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٠٤ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٦٧ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٠٠ هەزار دینارە.