ئینریکی ئامادەنەبوونی فاتی و رامۆسی لە لیستی ئیسپانیا راگەیاند

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لیستی فەرمی بانگهێشتکراوەکانی لە پشووی نێودەوڵەتی داهاتوودا بۆ خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ڕاگەیاند.

 لەم مانگەدا ئیسپانیا لە ٢٤ی ئەیلول ڕووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە، هەروەها لە ٢٧ی ئەیلولیش لە خولی نەتەوەکانی  ئەوروپا ڕووبەڕووی پورتوگال دەبێتەوە.

 سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان لە پێکهاتەی ئیسپانیادا نەبوو، هەروەها ئەنسۆ فاتی یاریزانی باڵی لاوی بەرشەلۆنە و مارکۆس ئەلۆنسۆی هاوکارەکەی.

 لیستی ئیسپانیا بەم شێوەیە بوو:

 گۆڵپارێزەکان: ئونای سیمۆن، ڕۆبەرت سانچێز، دەیڤد ڕایا.

 هێڵی بەرگری: پاو تۆرێس، خۆردی ئەلبا، خۆسێ گایا، هوگۆ گویلامۆن، دیێگۆ لۆرێنتی، ئێریک گارسیا، سیزار ئازپیلیکویتا، دانی کارڤاخال.

 هێڵی ناوەڕاست: سێرجیۆ بۆسکێتس، رۆدریگۆ هێرناندێز، پێدری گۆنزالێز، کۆکە، پابلۆ گاڤی، کارلۆس سۆلێر، مارکۆس لۆرێنتی.

 هێرشبەران: پابلۆ سارابیا، نیکۆ ویلیامز، مارکۆ ئەسینسیۆ، ئەلڤارۆ مۆراتا، بۆرخا ئیگلیسیاس، یێرمی پینۆ، فێران تۆرێس.


PM:03:30:16/09/2022