پۆتین بەڵێن دەدات شەڕی ئۆکرانیا بوەستێنێت


پۆتین سەرۆکی روسیا بەڵێن بە سەرۆک وەزیرانی هیندستان دەدات شەڕی ئۆکرانیا بوەستێنێت.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی رێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای کە لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، نارێندرا مودیی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بە پوتینی ڕاگەیاند " سەردەمی ئەمڕۆ سەردەمی شەڕ نییە، هەروەها لەم بارەیەوە بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ئێوە کردووە".

هەروەها وتوویەتی" دیموکراسی و دیپلۆماسی و دیالۆگ جیهانی بەیەکەوە هێشتەوە، بۆیە داواتان لێدەکەم رێگەچارەی دیپلۆماسی بگرنەبەر و شەڕ بوەستێنن..

کۆشکی کرملن رایگەیاند: پۆتن بە مودیی راگەیاندووە، لە نیگەرانییەكانی نیودەلهی لەبارەی ململانێكانی ئۆكرانیا تێگەیشتووە و دەیەوێت "بە زووترین كات" كۆتایی بەشەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا بهێنێت.

پوتین ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر کیێڤ دانوستانەکانی رەتکردووەتەوە.

پۆتن جەختیشی کردووەتەوە، هەڵوێستی هیندستان سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا بەباشی دەزانێت لە نیگەرانییەکانیان تێدەگات.

پۆتین جەختی کردۆتەوە کەهەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەم شەڕە بوەستێنرێت.

نیودەلهی و مۆسکۆ پەیوەندییەکی دێرینیان هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی سارد، روسیا تائێستاش گەورەترین دابینکەری چەکە بۆ هیندستان.



PM:08:31:16/09/2022